تایپ ئۆ نێگەتڤX ll
| تایپ ئۆ نێگەتڤ | |
|---|---|
گرووپەکە لەکاتی نمایشێکی ڕاستەوخۆدا (بەرلین، ئەڵمانیا، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٧) | |
| زانیارییەکان | |
| ھەروەھا ناسراوە بە | ڕیپەڵشن (١٩٨٩-١٩٩١) |
| بنەچە | بڕۆکلین، نیویۆرک. |
| چەشن |
|
| ساڵانی چالاکبوون | ١٩٨٩–٢٠١٠ |
| کۆمپانیای تۆمارکردن |
|
| ماڵپەڕ | www.typeonegative.net |
| ئەندامانی پێشوو | |
| سال ئەبروسکاتۆ پیتەر ستیڵ کێنی ھیکی جاش سیڵڤەر جانی کێڵی | |
تایپ ئۆ نێگەتڤ (بە ئینگلیزی: Type O Negative • بە کوردی: جۆری ئۆ نەرێنی) گرووپێکی گۆتیک مێتاڵی ئەمریکی بوون کە لە بڕۆکلینی نیویۆرک سیتی لە ساڵی ١٩٨٩ دامەزرابوو، لەلایەن ئەندامانی گرووپ: پیتەر ستیڵ (گۆرانیبێژی سەرەکی، بەیس)، کێنی ھیکی (گیتار، گۆرانیبێژی پشتەکی)، جاش سیڵڤەر (کیبۆردژەن، گۆرانیبێژی پشتەکی)، و ساڵ ئابستراکتۆ (تەپڵەکان) کە دواتر جان کێڵی جێی گرتەوە. ھۆنراوەکانیان تیشک دەخاتە سەر ڕۆمانس، خەمۆکی و مردن. گرووپەکە خەڵاتی پلاتینی بردەوە لە ساڵی ١٩٩٣ لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ماچە خوێناوییەکان و دواتریش زێڕیان بردەوە لە ساڵی ١٩٩٦. گرووپەکە بەھۆی حەوت ئەلبومی ستودیۆوە ناسران.
لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٠، گۆرانیبێژ و بەیسژەن و گۆرانینووسی سەرەکی گرووپەکە بە نەخۆشی دڵ ماڵاوایی لە ژیان کرد بەھۆی نەخۆشی دڵەوە. ھەردوو ئەندامی گرووپ کێنی ھیکی و جانی کێڵی لەساڵی ٢٠١٠دا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ڕۆک ھارد فەڕەنسی ڕایانگەیاند کە گرووپەکە چیتر بەردەوام نابێت.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Huey، Steve. "Type O Negative – Music Biography". Allrovi. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی ئازاری ٢٠١١. لە ڕێکەوتی March 25, 2012 ھێنراوە.
- ^ Pratt، Greg (April 15, 2010). "Type O Negative's Peter Steele Dies at 48". Exclaim!. لە ڕێکەوتی 2013-10-26 ھێنراوە.
- دەروازەی مۆسیقا